کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی دووچەرخەسوارانی "هەڵۆ"ی پیرانشار بەبۆنەی ٧ی پووشپەڕ چالاکییەکیان بەڕێوە برد

11:45 - 8 پووشپەڕ 2722

گرووپی دووچەرخەسوارانی "هەڵۆ"ی پیرانشار بەبۆنەی ٧ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدانی کیمیابارانی ساڵی ٦٦ی هەتاویی شاری سەردەشت، چالاکییەکیان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییە لە کاتژمێر شەش هەتا نۆ و نیوی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی  بە پێوانی ڕێگا بەرەو بەنداوی "سێڵوێ" بە یاد و بیرەوەریی قوربانییانی کیمیابارانی سەردەشت بەڕێوە چووە.

ئەو گرووپە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و نیو پێوانی ڕێگا، یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشتیان بەرز ڕاگرت و ڕێز و وەفای خۆیان بەرامبەر بە قوربانییانی ئەو کارەساتە نیشان دا.

ئەو چالاکییە دوای چەند کاتژمێر کۆتایی پێ هات.