کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی شاخەوانیی "زنار" سەردانی کێوی "کەرەفتوو"یان کرد

12:17 - 27 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە گرووپی شاخەوانیی "زنار"ی بۆکان بە مەبەستی ناساندنی مێژووی ناوچەکان بۆ لاوان و نەوەکانی داهاتوو، سەردانی کێوی "کەرەفتوو"یان کرد.

ئەشکەوتی "کەرەفتوو" یەکێک لە بەرھەمە مەزنەکانی تەلارسازیی بەردییە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێھەمی زایینی.

ئەم ئەشکەوتە مێژووییە لە مەودای ٧٥ کیلۆمیتریی نێوان دوو شاری "سەقز و دیواندەرە "ھەڵکەوتووە.

لەسەر دیواری ھەندێک لە ژوورەکان و ڕاڕەوەکان، نەخش و نیگاری زۆر لە ئاژەڵان و گژوگیا بەرچاو دەکەون.

 لە سەردەرانەی دەرگای یەکێک لە ژوورەکان بە هێڵی "یۆنانی" نووسراوەیەک لە بەرد ھەڵکەندراوە، لەم نووسینەدا یادی خودایەک بە ناوی "ھێراکلۆس" کراوە.

مێژوونووسانی کۆن لە کتێبەکانیاندا ناوی ئەم ئەشکەوتەیان بە پەرستگەی خودای یۆنانی ھێناوە.