لە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی "فەرهەنگ و هونەر" کە لە وڵاتی ئەرمەنستان بەڕێوە چووە، گرووپی هەڵپەڕکێی "چالاکـ"ـی بانە توانی بە وەرگرتنی چەندین پلە لە بوارە جۆراجۆرەکانی بەڕێوەچوو لە فێستیڤاڵدا، شانازییەک بۆ کوردستان بەدەست بهێنێت.
گرووپی هەڵپەڕکێی "چالاکـ"ـی بانە وێڕای هونەرمەندان "ڕابەر کوردستانی، کەریم ساڵحی و ئومید دەباغی" لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارییان کردووە.
ئەو پلانەی کە گرووپی هەڵپەڕکێی "چالاک" و هونەرمەندانی بەشداربوو بەپێی بڕیاری لێژنەی داوەران توانیویانە بەدەستی بێنن بریتین لە: "خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵ سەبارەت بە پاراستنی فەرهەنگ و ڕەسەنایەتیی نەتەوەکان، پلەی دووەمی فێستیڤاڵ بۆ گرووپی هەڵپەڕکێی چالاک، پلەی یەکەم و باشترین مۆسیقای فێستیڤاڵ بۆ گرووپی هەڵپەڕکێ و هونەرمەندانی بەشداربوو، دیپلۆمی شانازی بۆ گرووپی هەڵپەڕکێ، باشترین دەنگ و مەزنترین دەنگبێژیی فێستیڤاڵ بۆ ڕابەر کوردستانی".
پێشتریش گرووپی هەڵپەڕکێی "دیلان ئورمییە" چەندین خەڵاتی لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان بەدەست هێناوە.