کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی "کەتائیبی حیزبوڵڵا" هەڕەشەی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

12:08 - 7 بەفرانبار 2720

"ئەبوو عەلی ئەلعەسکەری" بەرپرسی ئەمنییەتی گرووپی "کەتائیبی حیزبوڵڵا" هەڕەشەی لە "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

ناوبراو وتوویەتی: ''سەبری موقاومەت هەڵنەسەنگێنن، چونکە ئەگەر سەبری ئێمە تەواو بێت نە دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئێران و نە ئامریکا ناتوانن کارێک بۆ ئەلکازمی بکەن".

جیا لەو گرووپە چەکدارە، گرووپی "عەسائیبی ئەهلی حەقـ"ـیش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشەی لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی عێراق کرد.

لە بەرەبەری ساڵمەرگی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" هێز و گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە تۆڵەی ناوبراو دەکەنەوە.

کەتایبی حیزبوڵڵای عێراق ئۆکتۆبەری ٢٠٠١ لە عێراق دامەزراوە و هێزێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانه. "ئەحمەد حەمیداوی" سەرکردەی ئەم گرووپەیە و ژمارەی چەکدارەکانی بە نزیکەی ٣٠ هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێن.