کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپێكی سه‌له‌فی لە کوردستان بەنیسبەت بەرنامەیەکی "تیشک تی‌ڤی" دژکردەوەی پیشان دا

12:33 - 8 سەرماوەز 2720

لە بەرنامەیەکی ''دیار زاگرۆس" کە لە تیشک تی‌ڤی بڵاو دەکرێتەوە، باس لەوە کراوە کە ڕێژیمی ئێران بە پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی پارێزگای کرماشان لە هەوڵدایە شوناسی نەتەوەی کورد بسڕێتەوە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو بەرنامەیە ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر به‌ ڕه‌وتێكی سه‌له‌فی لە نووسراوەیەکدا دژکردەوەیان پیشان داوە و نووسیویانە کە ئەو وتووێژە شتێکی دوور لە ڕاستی بووە و چەواشەی مێژوویان کردووە.

لەو نووسراوەیەدا هه‌وڵ دراوە‌ كه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ مێژووی دووری ئیسلامی سیاسی، بنه‌ماكانی بیری نه‌ته‌وه‌یی لاواز بكرێت و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ توندئاژۆیی و میانه‌ڕەو‌ی له‌ هه‌موو ڕه‌وتێک و به‌تایبه‌ت له‌ ئیسلامی سیاسیشدا ئاساییه‌.

دواتر پەرژاوەتە سەر خەبات و مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نووسیویانە: "شێوەی دەسەڵاتداریەتیی ئه‌و حیزبه‌ دەبێتە زوڵم و گەندەڵی، وەک حیزبەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، و باقیی حیزبەکانی دیکە".

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرنامە و ئەساسنامەی خۆیدا بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە ڕێز لە هەموو ئایین و ئاینزایه‌ک ده‌گرێت و ڕێز لە هەموو بیر و باوەڕێکی ئایینی دەگرێت و له‌ داهاتووی حكوەمه‌ت له‌ كوردستاندا لە بودجەی هەرێمی کوردستان بوودجەیان بۆ دیاری دەکرێت، به‌ڵام پێویسته‌ ئایین له‌ ده‌سه‌ڵاتداری و حكوومه‌ت جیا بكرێته‌وه‌.