کوردستان میدیا: فتوادەرانی سووریەیی دژی نەتەوەی کورد، فەرمانی جیهاد دەدەن و هێرش بۆ سەر نەتەوەی کورد بە ڕەوا دەزانن.
"شێخ عەبدولڕەزاق مەهدی"، شەرعزان و فتوادەری ناسراوی خەڵکی سووریه، فتوای دژی نەتەوەی کورد داوە و هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا بە ڕەوا دەزانێت.
زۆربەی گرووپە تێرۆریستی و جیهادییەکانی چالاک لە سووریه، بەتایبەت "تەحریرولشام"، "ئەنسارولئیسلام"، "ئەنسارەدین" و "ئەنسارولتەوحید"، فتوا لەم توندڕەوە وەردەگرن و گرینگی بە بۆچوونە شەرعییەکانی دەدەن.
ئەو فتوادەرە لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی: (الجيش التركي يتلون كتاب الله أثناء توجههم إلى المعركة..)، واتە: "ئەرتشی تورکیه کاتی ڕۆیشتن بۆ شەڕ کتێبی خوداوەند دەخوێننەوە".
لە درێژەی تویتەکەیدا هاتووە: (لطاعتك ولإقامة شريعتک يا رب العالمين)، واتە: "بۆ ئێتاعەتی تۆ و دابەزاندنی شەریعەتت ئەی پەروەدەگاری جیهانییان".
فتوای دژی کورد و جیهاد بۆ کۆمەلکوژیی کورد لە مێژوودا بەردەوام دووپات بووەتەوە و نموونەی زۆر ڕوون و بەرچاوی، فتوای خومەینی دژی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.