ڕۆژنامه‌ی "ئەلعەرەب" بڵاوی كردووه‌ته‌وه حیزبه‌کانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران، ناڕهزایەتیی خۆیان بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌ربڕیوه.
بیانووی حیزبەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ئێران بۆ نەناردنی بودجە بۆ نه‌بوونی چاودێری دارایی عێراقە به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و داهاتی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
"مسته‌فا كازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دا كه پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان یاسایی بێت، به‌ڵام لایەنەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران به‌رده‌وام كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن و ئامانجیانه فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.
حیزبه‌كانی شیعه‌ی سه‌ر به به‌ره‌ی ئێران، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا نایانه‌وێ كه بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت، به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ن، كه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نێوخۆیی ته‌واوه‌تی هه‌رێم بگیردێت و هه‌موو مامه‌ڵه و گرێبه‌سته‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی جەختیان کردووەتەوە کە کێشەکە ئابووری نییە و به ته‌واوی ململانێیه‌كی سیاسییه و به‌ره‌ی سەر بە ئێران دەیانهەوێ ئاژاوە لە عێراقدا دروست بکەن.