کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرینگینەدانی بەرپرسانی ڕێژیم بەنیسبەت ئاوی خورادەنەوەی سەقز کە مەترسی بۆ تەندروستیی خەڵک دروست کردووە

11:07 - 24 رەزبەر 2721

لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەیکە چەندین جار بەرپرسانی ئیدارەی ئاوی شاری سەقز لە پیسبوونی ئاوی خورادنەوەی ئەو شارە ئاگادار کروانەتەوە، هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئاوی خورادەنەوەی سەقز کە ڕەنگ و بۆنی لەدەست داوە و مەترسی بۆ تەندروستیی خەڵک دروست کردووە، ئەنجام نەداوە.

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی سەقز بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە پەنا بۆ کانیەکانی نێو شار وەک ''کانی بەردینە، کانی کەڵانتەر و کانی مزگەوتی چوارڕای سەقز و شاناز'' دەبن یان ئاوی کانزایی بە تێچویەکی زۆر دەکڕن .

بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری و گواستنەوەی ئاوی بەنداوەکانی ''لەگزی و چرا وەیس'' بۆ شارەکانی دیکەی ئێران ڕێژەی ئاوی ئەو بەنداوانە بەردەوام دادەبەزێت و ئاوی خواردنەوەی سەقز لە ئاستێکی مەترسیداردایە .

بەشی بەرچاوی نەخۆشییە چڵکییەکان و نەخۆشییەکانی گەدە و گورچیلە لە شاری سەقز بەهۆی  پیسیی ئاوی ئەو شارەیە.

کەمی و پێسیی ئاو و بە تایبەت ئاوی خواردنەوە لە بەشێکی بەرچاوی گوندەکانی ناوچەکانی ''گەورک، خوڕخوڕە، سەرشیوو و تیلەکۆ''ی سەقز کێشەی جیددی بۆ خەڵک دروست کردوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان هیچ پلانێکیان بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو نییە.

ئەوە لەحاڵێکدایە سەرەڕای وشکەساڵی ئاوی کوێستان و بەنداو و کانیاوەکانی سەقز بۆ شارەکانی دیکەی ئێران دەگوازڕێتەوە.