خەڵکی شاری مەریوان گلەییان لە خراپیی نانی نانەواخانەکان کردووە و وتوویانە شاتری نانەواخانەکان زۆر کەمتەرخەمن لە دروستکردنی نان.
دانیشتووانی شاری مەریوان وتوویانە ئەو کەسانەی لە نانەواخانەکان کاردەکەن هیچ گوێ بە خواست و داواکاریی خەڵک بۆ باشکردنی نانەکان نادەن.
بەپێی زانیارییەکان خاوەن نانواکان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژدا هەموو نانەکان بە پەلە ئامادە دەکەن و ئیتر دەست لە دروستکردنی نان هەڵدەگرن .
مانەوەی نانەکان بە گەرمیی لەسەر یەک دەیانکاتەوە بە هەویر و خراپ دەبن و بە کەڵکی خواردن نایەن.
ئەو کارەی خاوەن نانواکان بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵک.