له به‌رده‌وامیی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران، ئه‌مجاره گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره له شاری سه‌قز ئاشكرا بوو.
چه‌ند ڕۆژ پێش "كامیل كه‌ریمیان" فه‌رمانداری سه‌قز به تاوانی گه‌نده‌ڵیی ماڵی ده‌سبه‌سه‌ر كرا؛ به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌دری له شاری سه‌قز و ناوچه‌كه به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
له‌به‌ر ئابڕووی ڕێژیم؛ به‌په‌له ڕاگهیهندنەكانی ڕێژیم وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ كردووه و دەسبەسەربوونی خۆی به‌درۆ خستووته‌وه.
هه‌روه‌ها "وریا نێعمانی"، سه‌رپه‌رستی پێشووی شاره‌داریی سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و جگه له حیسابه‌كانی خۆی چەندین ملیۆن تمه‌ن له‌سه‌ر حیسابی دایكیشی بلۆكه كراوه. هه‌روه‌ها بڕی ٤ كیلۆ زێڕیان له ماڵی ناوبراو دۆزیوەتەوە.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا "ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری" به‌رپرسی په‌یمانكاری شاره‌داری، "ڕه‌زا ده‌روێشی" جێگری شارسازی ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
هاوکات چه‌ندین به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی فه‌رمانداری و شاره‌داریی سه‌قز بانگهێشت و به دانانی بارمته ئازاد كراون و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه مافی چوونه ده‌رەوە له شاریان نییه هەتا ڕوونبوونه‌وه و ڕۆژی دادگایی.
ڕادەی گه‌نده‌ڵیی ئه‌م چه‌ند كه‌سه ٦٤ میلیارد تمه‌نه.