کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

 گورزێکی سەربازی بۆ سەر دەسەڵاتی سەرەرۆی بەشار ئەسەد (سمکۆ بێکەس)

14:48 - 7 خەرمانان 2713

ن: سمکۆ بێکەس
لە گەل دوایین هەوڵی رژیمی بەشار ئەسەدی خوێن رێژ کە لە لێواری هەڵدێردایە دوا جار بریاری گورزێکی سەربازی بۆ تەمێ کردنی ئەم رژیمە کەوتە بەر دەستی زل هێزەکان و وڵاتانی رۆژ ئاوا، لە کاتیکا رژیمەکەی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ئەم رژیمەیان بە لەرزوکی و بە هێزی چەک و پارە راگرتووە و دواجاربە بومبی شیمایی هێرشی کردە سەر خەڵکی بێ تاوان و بە سەدان کەسی لە ژەهر دا خنکان و گەورەترین رسوایی لە مێژویی دەسەلاتی خۆیدا تۆمار کرد هەر لەو سونگەوە کاسەی سەبر و ئارامی زل هێزەکان و وڵاتانی بە قەول ئینسان دوست لێواو لێو بوو و رژاو و کە وتنە هاوار کردن کە ئیتر بەسە و کاتی گورزێکی کوشندە لە رژیمەکەی بەشارئەسەدهاتووە، ئەوەی کە تا ئیستا و لەم ماوە درێژەدا رۆژئاوا لە بەرامبەر کوشتن و ئاوارە بوون و ماڵ وێرانی خەڵکی سوریا دا بێدەنگیان هەڵبژارد و رۆژ بە رۆژە شەڕلە نێوان هێزی ئوپوزسیون و ئازادی خواز لە لایەک و لە لایەکی تریش رژیمە کەی ئەسەد و ئیسلامی یە توند ئاژوکانی سەر بە قاعیدە و هاوپەیمانەکانی وەک ئێران و روسیە و چین و حیزبوڵای لوبنان لە ناو خاکی سوریە دا درێژەی هەبوو بەڵام رۆژ ئاوا هەر بێدەنگ بوون ، بە دەردی کورد دەڵێ ئەم هەویرە ئاو زۆر دەبا و زۆر قسە هەڵ دەگرێ، بەڵام وەک خاڵێک لە هۆیی ئەو بێدەنگی یە دەتوانین بڵێن بە مەبەست بووە تا قاعیدە هێزەکانی خۆیی زۆرتر لە ناو خاکی سوریەدا کۆ بکاتەوە و رۆژ ئاوا راستەو خۆ بزانن شەڕی دژی قاعیدە زۆرتر لە کام وڵات ئەنجام دەدەن و لە لایەکی ترەوە هەوڵی بەردەوامی حیزبوڵای لبنانی سەر بە رژیمەکەی ئێران و حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئیران کە یەکەم پاڵ پشی رژیمەکەی ئەسەدن بزانن تا چەند پێ لە بەرەەکەی خۆیان زیاتر درێژ دەکەن. بۆیە ئیتر زانیان نەک بە ناردنی چەک و پارە بەڵکو ئەمرۆ هێزەکانی سپای پاسدارنی ئێرانی و حیزبوڵای لوبنانن کە لە ناو خاکی سوریەدا شەر دژی گەلی سوریە دەکەن و پاڵ پشتی لە ئەسەد دەکەن بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەی تا پێگەی خۆیان بپارێزن.
بەڵام دەبێ بڵێن ئیتر ئەم خەونە شیرینەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و خۆێن رێژێ ئەسەد و ئەو وڵاتانەی دیکەش کە پاڵ پشتی ئەسەد بوون بە کۆتا هات و ئیتر بە یەکەم گورزی سەربازی سەنگی هێز لە ناوچەکەدا دەگورێ و رژیمەکەی ئەسەدیش بۆ هەتا هەتایە گۆر بە گۆر دەبێت. و رسوایی بۆ ئەو کەس و لایەن و وڵاتانە دەبێت کە پشتیوانیان لە هێزی گەلی راپەریو نەکرد و بوونە هۆیەک تا بەشار ئەسەد ببێتە دیکتاتۆرێکی خوین رێژتر لەوەی کە بووە و بۆ مێژوو ناوی خۆیان لە لیستی رەشی تاوان دا تۆمار بکەن.
بەڵام جیگەی داخە و یەکیک لەو هۆیانەی کە لەم ماوە درێژە دا وڵاتانی بە ناو ئینسان دوستی لە بەرامبەر ئەو هەموو کوشتن و ماڵ وێران کردن و ئاوارەیی یەدا بێدەنگ کرد نەبوونی بە دیلێکی باش بوو بۆ جێگەی رژیمەکەی ئەسەد کە بە داخەوە لە ناو ئوپوزسیونی سوریەدا بوونی یەکگرتووی و هاودەنگی لە سەر چونیەتی بەرێوەبەری دەسەڵاتی دوایی رژیمەکەی ئەسەد زۆر لاواز بووە و ئەمە خاڵی لاوازی هەموو ئوپوزسیونەکانە کە داوای روخانی رژیمێک دەکەن بێ ئەوەی کە توانا و تەکگرتووی خۆیان لە بەر چاو بگرن.
جێگەی خۆیەتی لە پەرواێزی ئەم وتارە دا بڵین باهەم رژیمەکەی ئەسەد ببێتە دەرسێک بۆ رژیمەکەی ئێران و هەموو دیکتاتۆرەکان و هەم رێک نەکەوتنی ئوپوزسیونی سوریە ببێتە دەرسێک بۆ ئوپوزسیونی ئێرانی و بە تایبەت هێز و لاینە کوردی یەکان تا بیر لە یەکگرتوویی بکەنەوە بە بێ دەسەلات ویستی بیر لە رێگا چارەیەکی گونجاو بۆ یەکگرتوویی بدوزنەوە تاکوو گەر بۆ جارێکیش بێت بتوانن بوونی خۆیان بسەلمێنن و لە مێژوو دا ناوی خویان بە قارەمانی یەکگرتنەوە بۆ سەرکەوتن تۆمار بکەن کە تەنیا بە یەکگرتن و پلانی چارەساز دەتوانین بە ئامانجەکەمان کە رزگاری نەتەوەکەمانە بگەین.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە