کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشار بۆ سەر خەڵکی گوندی ''باشڵاخ'' بەهۆی پشتیوانی لە کاسبکاران

13:02 - 30 خەرمانان 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی ''باشڵاخ'' سەر بە شاری دیواندەرە هەڵیانکوتایە سەر ماشینی چەند کاسبکارێک و هەوڵیان دا کاڵاکانیان لێ زەوت بکەن کە لەگەڵ بەرنگاریی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەوە.

خەڵکی گوندی باشڵاخ بەرامبەر هێزەکانی ڕێژیم وەستانەوە و بەشێک لە کاڵای ئەو کاسبکارانەیان لە چنگی هێزەکانی ڕێژیم دەرهێنا.

هێزەکانی ڕێژیم کە هەڵوێستی خەڵکیان بینی، فیلمیان لە بەهاناهاتن و پشتیوانیی خەڵک لە کاسبکاران هەڵ گرت و ڕادەستی دادگای دیواندەرەیان کرد.

دادگای دیواندەرە لەسەر سکاڵای پاسگای زەڕینەی هەوەتوو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان چەند کەسێک لە خەڵکی گوندی باشڵاخی بانگهێشت کرد و دوای لێپێچینەوە ئازادیانی کرد.