کوردستان میدیا: رێژیم لەسەر جادەی سەرەکیی مەریوان ــ پاوە، بە بیانووی داڵدە دانی هێزەکانی ئوپۆزسیۆن، گوشاری بۆ خەڵک هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێز و دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر رێگای سەرەکیی مەریوان ــ پاوە، دەستیان داوەتە کاول کردنی سەیرانگاکان و چێشتخانەکانی سەر جادە و، وێڕای ئازار و زەخت و گوشار، بێحورمەتییان بە خاوەنی قاوەخانەکان کردووە.
ئەو شوێنانەی کە کەوتۆتە بەر هێرشی هێزەکانی رێژیم، بریتین لە: سەیرانگاکانی داڵانی، بزازەرا، نوەیجەڕ و تەتە.
بەپێی وتەی هاووڵاتییانی ناوچەکە، رێژیم بە بیانووی داڵدە دانی ئوپۆزسیۆن، چێشتخانەکانی ئەو شوێنانەی داخستووه.
لە ماوەی رابردووشدا لە سەیرانگاکانی مەریوان وەک سەیرانگاکانی سوورێن، دەشتی بێلوو، قەڵاخانی و ... هتد، رێژیم بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی تێکدان و کاول کردنی داوە و هاتوچۆی هاووڵاتییانی بۆ ئەو ناوچەیە کونترۆڵ و لە هەندێ شوێنیشدا قەدهغە کردووە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران