کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران گوشاری بۆ مامۆستایان هێناوە، کە لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان دەبێت بەشداریی بەرچاویان هەبێت.
ڕۆژی شه‌ممه، ١٣ی ڕێبه‌ندان، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهینانی ڕێژیم، زۆرێك له به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان داوایان له مامۆستایان كردووه، كه له ساڵڤەگهڕی دەسبەسەرداگرتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، مامۆستایان به شێوه‌یه‌كی زۆر "ئینقلابی" به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمه‌كان و به‌تایبه‌ت له ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبه‌نداندا بكه‌ن، چونكە ئه‌مساڵ جیاوازه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، مامۆستایه‌ك له سه‌قزه‌وه، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه وتی: له قوتابخانه‌كه‌ماندا به‌رپرسی قوتابخانه له ترسی ڕاگه‌یاندن و دنیای "مه‌جازی" نهیوێراوە ههڕەشه بكات، به‌ڵام بەگشتی وڵامی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مامۆستایان بۆ به‌شداریكردن "نا"یه.
ئەوە لە حاڵێکدایە ڕۆژ نییە، مامۆستایان لە بەرامبەر پشتگوێخستنی داواکارییەکانیان لە لایەن ڕێژیمەوە، ناڕەزایەتی دەرنەبڕن یا مان نەگرن.