کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشارەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران بۆ سەر خەڵک بەردەوامە

11:51 - 8 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، لە کوێستانەکانی کوردستان، ئازار و ئەزیەتی خەڵک دەدەن و گوشار دەخەنە سەریان.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بنکەیەکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، بە ناوی "پۆستی کونتڕۆڵی ناوچەی عەمەڵیاتیی ئیمام ڕەزا"، کە مۆڵگەیەکی بەکرێگیراوانیشە و بە سەر گوندی "بادیناوێی پیرانان"، سەر بە شاری پیرانشار زاڵە، ئازار و ئەزیەتی خەڵک دەدەن و گوشار دەخەنە سەریان.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاندووە، تێرۆریستان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەو شوێنەدا، پێش بە ڕۆیشتنی مەڕداران بۆ ئەو کوێستانانە دەگرن و بوونەتە هۆی ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ئەو ناوچەیە.

هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، بەردەوام شار و گوندەکانی کوردستان مێلیتاریزە دەکەن و شاخەکانی کوردستانیان تەنیوە و لە ترسی حزووری پێشمەرگە لە نێو  خاک و خەڵکی کوردستاندا، خۆیان لە هیچ کردەوەیەکی قێزەون ناپارێزن.

هەروەها تیرۆریستان و بەکرێگیراوانی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم، بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو دڵی خەڵکی کوردستاندا، هەوڵی سەپاندنی هەرچی زیاتری ئۆتۆریتەی خۆیان بە سەر خەڵکی کوردستان دەدەن.