کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٧٢ گوند لە دیواندەرە، لە خزمەتگوزاریی ئاوەڕۆ بێ‌بەش کراون

14:42 - 5 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: فەرمانداریی شارستانی دیواندەرە رایگەیاندووە، لە ١٧٣ گوندی ئەو شارستانە تەنیا ١ گوند خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆی هەیه.
سەعدی نەقشبەندی، فەرمانداری شارستانی دیواندەرە رایگەیاند، کۆکردنەوە و پاقژ کردنەوەی ئاوەڕۆی گوندەکان بە شێوەیەکی ناتەندروست، کێشەی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە بە چەشنێک کە ١٧٢ گوندی ئەو شارستانە بە دەست نەبوونی خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆوە، دەناڵێنن.
ئەمە لە حاڵێک دایه کە شاری دیواندەرەش لە خەزماتگوزاریی تەسفیەی ئاوی خواردنەوەی شار بێ‌بەرییە و چەندین ساڵە بەڵێنیی بەرپرسان لەو بوارەدا جێبەجێ نەکراوە.
شارستانی دیواندەرە و ئاواییەکانی سەر بەو شارستانە حەشیمەتیان ٨٢ هەزار و ٨٤٨ کەسە.

لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٥٣ هەزار و ٩٦ کەس، واتە ٦٤%ی گوند نشینەکانن.