کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندی "ئاساوڵە" لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی بێبەرییه

11:34 - 19 سەرماوەز 2720

دانیشتووانی گوندی "ئاساوڵە" لە سنە کە ١٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی بێبەشە و خەڵکەکەی لەگەڵ کێشەکان دەست و پەنجەیان نەرم دەکەن.

دانیشتووانی ئەو گوندە داوای ئەوە دەکەن کە لانیکەم کێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ چارەسەر بکەن.

هاووڵاتییان لەو گوندە ڕایانگەیاندووە: "تاقەتی بێبەشی و هەژاریمان نەماوە، دەبێ کێشەکانی ئێمە چارەسەر بکرێت. ماوەی چوار ساڵه بڕیارە هێڵی تەلەفۆن بۆ ئەو گوندە بکشرێت، بەڵام بە ناتەواوی ماوەتەوە".

هەتا ئێستا چەندین جار خەڵک داوایان لە پارێزگاری سنە کردووە کە کێشەکانیان چارەسەر بکات، بەڵام  وڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا کە خوێندن بووە بە ئانلاین، نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت کێشەیەکی زۆری بۆ قوتابییان دروست کردووە.