لاوانی گوندی " دڵە مەرز" سەربە ناوچەی هەورامان بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی هەورامان لەو چالاکییە تەبلیغییەدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە هەتا دوایین هەناسەی ژیانیان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بەتایبەت شەهیدانی ڕێبەر دەبن.
هەروەها لەو چالاکییانەدا ڕێزیان لە یادی شەهیدانی ناوچەی هەورامان بە تایبەت شەهیدان"خدر دێوەزناوی، مدریک ناوی، عالەم جۆڵاندەیی، ئەسعەد موقەدەسی، نادر وەزیری" گرت و بەڵێنیان دا کە لە هەڕەشەی دوژمن ناترسێن و هەتا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان کە ڕزگاریی کوردستانە دەست لە خەبات هەڵناگرن.