کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندی "دەل" پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەکات

10:32 - 11 رێبەندان 2719

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی دەل، پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و خەباتی پێشمەرگە دەکەن.

ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "دەل"، سەر بە ناوچەی سەوڵاوا، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، خەباتی پێشمەرگە و ڕاسان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لەو گوندەدا، بە نووسینی دروشمگەلێک وەک: "ڕاسان بەردەوامە، هەورامان دڵی دێموکرات"، لەسەر دیوارەکانی ئەو گوندە، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی پێشمەرگە دەربڕی.

نیشتمانپەروەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی جۆراوجۆر لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران، ئەمەگداریی خۆیان بەرانبەر بە حیزبی دێموکرات دەردەبڕن.