کوردستان میدیا: سەرەڕای زەبر و گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان، بە نیسبەت پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی نەورۆزی کوردەواری، گوندی ساتیاری بەرەوپیریی جێژنی نەورۆز ڕۆیشتن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەڕەشەی لە خەڵک دەکرد کە نابێت نەورۆز بەڕێوە ببەن، پاش دیداری تەرەغە لە بۆکان، هاووڵاتییانی گوندی "ساتیار"یش بە "نا"یەکی قورس وڵامی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیان دایەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا، خەڵکی تێکۆشەری ساتیاری لە پارێزگای کرماشان، بە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز پێشوازییان لە دەسپێکی ساڵی نوێی کوردەواری کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا، خەڵکی بەشداربووی ڕێوڕەسمەکە بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردەواری بەپیریی نەورۆزەوە چوون.
بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لە شارەکانی کوردستان لە کاتێکدایە، کە دەزگا و ناوەند ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە توندی هەڕەشە لە خەڵک دەکەن نابێت هیچ ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببەن.
ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەمەش، سەرەڕای زەبر و گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان، بە نیسبەت پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی نەورۆزی کوردەواری، خەڵکی بۆکان و ناوچەکانی دەورووبەری بەرەوپیری جێژنی نەورۆزەوە چوون.