کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندەکانی بۆکان ئاوی خواردنەوەیان نییە

12:02 - 8 گەلاوێژ 2721

دانیشتووانی گوندی "سەلامەت" سەر بە شاری بۆکان کێشەی بێ ئاویان هەیە و بە تانکێر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.

لەو گوندە پایگایەکی سپای تێرۆریستی پاسداران هەیە کە لە گوندەکانی دیکەوە لە ڕێگای گوشار بۆ سەر گوندەکانی دیکە ئاو بۆ پایگایە دابین دەکات.

هاوکات لە شاری "بەدرە" سەر بە پارێزگای ئیلام گوندەکانی ئەو شارە ئاوی خواردنەوەیان نییە و خەڵکی ئەو شارە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری ئەسڵیی ئەو کێشەیە دەزانن.

لە لایەکی دیکەوە قۆپیی "باڵباڵی" لە مەهاباد بەهۆی بێ‌ئاوی وشک بووە.

ڕووبەری ئەو قۆپییە ٥٠٠ هێکتارە و ژینگە و شوێنی دەیان جۆر باڵندە و ماسی جۆراوجۆر و هەروەها ئاوی گوندەکانی دەورووبەری دابین دەکرد.

وشکەساڵی، نەبوونی بەشەئاو و بەڵاڕێدابردنی ڕووبارەکان و نەشیاویی کاربەدەستان هۆکاری سەرەکی وشک بوونی ئەو قۆپییەیە.