کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندەکانی "سەلاس و باوەجانی" کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

12:14 - 9 رێبەندان 2720

سەرەڕای هەموو کێشە و گرفتەکانی خەڵکی شار و گوندەکانی "سەلاس و باوەجانی" سەرەکیترین کێشەیان نەبووبی ئاو بۆ خواردنەوە و وەرزێڕییە.

لە ئەنجامی سەردانی کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ "سەلاس و باوەجانی" خەڵک داوایان لە وەزیری وزه کردووە کە بە زووترین کات کێشەی ئاوی خواردنەوە و وەرزێریان بۆ چارە سەر بکات.

ماوەیەکی زۆرە کە کاربەدەستانی ڕێژیم سەردانی "سەلاس و باوەجانی" دەکەن و هەمووجارێ بەڵێنیی بە خەڵک دەدەن پاڵاوتگەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ چارە سەر بکەن.

کێشەی ئاو لە "سەلاس و باوەجانی" دوای هاتنی بوومەلەرزەی سەرپێڵ زەهاو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زۆرتر بووە و کاربەدەستانی ڕێژیم خۆشیان دانیان بەو کێشەیە داناوە.