کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گووگڵ جارێکی دیکە حسێبێکی پرێس تیڤیی داخست

11:48 - 11 خاکەلێوه 2721

پرێس تیڤی ڕایگەیاندووە کە گووگڵ بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوو کاناڵی فەرمیی ئەو کاناڵەی لە یووتیووب داخستووە.

"پرێس تیڤی" کاناڵی هەواڵدەریی ئینگلیزی زمانی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە گووگڵ ڕۆژی سێشەممە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوو کاناڵی فەرمیی یووتیووبی ئەو کاناڵەی سڕیوەتەوە.

گووگڵ هۆکاری ئەو کارەی "پێشێلکردنی بەردەوامی یاسا کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن پرێس تیڤییەوە ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی پرێس تیڤی، ئەوە حەوتەمین جارە کە گووگڵ حسێبەکانی پرێس تیڤی دادەخات.

ڕۆژی هەینی فەیسبووکیش حسێبی پرێس تیڤیی بەهۆی "پێشێلکردنی یاسا کۆمەڵایەتییەکان" داخستبوو.