کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گووگڵ، نەرمئامێرە فارسییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر "گووگڵ‌ پلەی" دەسڕێتەوە

17:01 - 10 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: گووگڵ دوای سڕینەوەی تێلێگرامی تەڵایی و هاتگرام لەسەر "گووگڵ پلەی"، دەستی کردووە بە سڕینەوەی نەرمئامێرە فارسییەکانی ڕێژیمی ئێران.

گووگڵ بە سڕینەوەی تێلێگرامی تەڵایی و هاتگرام، دوو ئامێری سیخووڕیی ڕێژیمی ئێرانی لەسەر "گووگڵ پلەی" لابرد و لە ئێستادا نەرمئامیرەکانی تری ڕێژیمی کردووەتە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران، ٤٠٠ میلیارد تمەنی بۆ تێلێگرامی تەڵایی خەرج کردووە، تا سیخوڕیی خەڵک بکات و ئەمە لە حاڵێکدایە، کە خەڵکی ئێران لەژێر گوشارێکی توندی هەژاری و ئابووریدان.