کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گووگڵ، ئیمەیل و کاناڵی یوتیووبی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێرانی لە لەندەن داخست

12:15 - 25 رێبەندان 2719

دوو مانگ پاش داخرانی کاناڵی یوتیووبی کاناڵی "پرێس تی ڤی"، ئەمجارە کاناڵی یوتیووب و ئیمەیلی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم کە بنکەکەی لە لەندەنە، داخرا.

شیرکەتی گووگڵ، حسێبی ئیمەیل و کاناڵی یوتیووبی بەشی هەواڵی بنکەی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێرانی لە لەندەن بەهۆی "بنپێ کردنی یاساکانی گووگڵ"، داخست.

شیرکەتی گووگڵ لە وڵامی ناڕەزایەتیی ئەو بنکەیەدا، لە ئیمەیلێکی گشتی و بێ ڕوونکردنەوەی زیاتردا ڕایگەیاندووە: "ئەم حسێبە بەهۆی بنپێ‌کردنی یاساکانی گووگڵ، داخراوە".

شێرکەتی گووگڵ، مانگی سەرماوەزی ڕابردووش، دەستپێڕاگەیشتن بە حسێبە فەرمییەکانی تۆڕی ئینگلیزی زمانی "پرێس تیڤی" و ئسپانیایی زمانی "هیسپان تی ڤیـ"ـی، بەبێ ئاگاداریی پێشوو داخست.

"حەبیب عەبدولحسێن"، بەڕێوبەریی ماڵپەڕی "پرێس تی ڤی" و "هیسپان تی ڤی" لە یوتیووب لەو بارەوە وتبووی کە گووگڵ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئێکانتی تۆڕی "پرێس تی ڤیـ"ـی داخستووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێمە هیچکات یاسا و ڕێساکانی ئەو شێرکەتەمان بنپێ نەکردوووە.

ئەو قسانەی عەبدولحسێن لە حاڵێکدایە کە، ئەو کاناڵانە کار لە پێناو بڵاوکردنەوەی بیر و باوەڕ و ئامانجەکانی ڕێژیمی ئێران دەکەن.