کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوگڵ ئەپێکی سیخوڕیی ڕێژیمی ئێرانی سڕییەوە

12:34 - 21 رەشەمه 2719

ڕێژیمی ئێران کە بۆ ناسینی تووشبووان بە نەخۆشیی کۆرۆنا ئەپێکی دروست کردبوو، کۆمپانیای گوگڵ ئەو ئەپەی لە "پلەی ستۆر" سڕییەوە.

ئەو ئەپە کە لەلایەن وەزارەتی پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ناسێندرابوو تەنیا ئەپێکی سیخوڕی بووە.

کارناسانی ئینتەرنێت ئاگادارییان بڵاو کردووەتەوە، بەکارهێنەرانی دنیای مەجازی لە ڕێگای ئەو ئەپەوە سیخوڕییان لەسەر دەکرێت.

هاوکات ڕێژیمی ئێران لەژێر ناوی هاوکاری به خەڵک لەو دۆخە قەیراناوییەدا، ١٠٠ گیگابایت ئینتەرنێتی بە خەڵک داوە کە ئەویش زۆر بەکەڵک نایەت.

لە هەمان کاتدا مۆبایلەکان پەیامێکیان بۆ نێردراوه کە ئینتەرنێتی خۆڕایی لەخۆوە دەگرێت، بەڵام ئەو پەیامە نەرمەئامێرێکی سیخوڕییه.

لە ئێستادا کە خەڵک لە دۆخێکی قەیراناویدا دەژین، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سیخوڕی بەسەر خەڵکدا دەکات.

هاوکات ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هۆشداریی بە پزیشکەکان داوە کە نابێ لەبارەی کۆرۆناوە هیچ زانیارییەک بڵاو بکەنەوە.