کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوڵستان بوو بە وێرانە

13:05 - 3 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: هاتنی لافاو لە پارێزگای گوڵستان، لە باکووری ئێران، وێرانەیەکی بۆ خەڵک بەجێ هێشتووە و نابەرپرسایەتیی کاربەدەستانی ڕێژیمیش وەک هەمیشە لە قەیرانەکاندا دیارە.

لە دوای چوار ڕۆژ لە هاتنی لافاوی پارێزگای گوڵستان، هەتا ئێستەش کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، به هانای خەڵکی لێقەوماوە نەچوونە و زۆربەی شار و گوندەکانی ئەو پارێزگایە لەژێر ئاودان.

ئەگەرچی ڕێژیمی ئێران، بە هانای خەڵکەوە نەچووە و هۆشداریی ئەوەش دەدەن کە ئەگەری هەیە لافاوێکی دیکە گوڵستان بگرێتەوە.

بەناو دەنگوڕەنگی ڕێژیمیش هەواڵەکانی ئەو ڕووداوە ڕووماڵ ناکات و لە هەوڵی شاردنەوەی ئەو کارەساتەدایە.

هەتا ئێستا لافاو، ١٠ شاری ئەو پارێزگایەی گرتووەتەوە و ژمارەیەک لە گوندەکان بەتەواوەتی چۆڵ کراون و ٧٠ لەسەدی شاری ئاق قوڵا کەوتووەتە ژێر ئاو.

 کەمتەرخەمی و نابەرپرسایەتیی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، وەک هەمیشە کارەساتەکانی قووڵتر کردووەتەوە و لە ڕاگەیەندنەکاندا هاودەردیی خۆیان دەردەبڕن.

یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە، بەرپرسانی لە سەفەری نەورۆزیدان و کاتی ئەوەیان نییە بۆ شار و گوندە لافاولێدراوەوەکان بچن.

 هاووڵاتییان و بەتایبەت خەڵکی گوڵستان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕەخنەی توندیان لە ڕێژیم گرتووە کە یارمەتی خەڵک نادەن و تەنانەت فەرمانداری ڕێژیم خەڵکی لەو ئیدارەیە دەرکردووە.