کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"گوڵشیفتە فەراهانی" باس لە کوردستانی سەربەخۆ دەکات و هێرشی دەکرێتە سەر

16:34 - 27 بەفرانبار 2720

"گوڵشیفتە فەراهانی" یەکێک لە هونەرمەندانی سینەما لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە کاناڵەکانی "فەرانسە" باس لە کوردستانی سەربەخۆ دەکات و دەڵێت "کوردستان سەربەخۆیە".

"فەراهانی" لە قسەکانیدا دەڵێت: "ئەمڕۆ ئیتر ناڵێین کوردستانی عێراق و دەڵێین کوردستانی سەربەخۆ. ئەو بەشە سەر بە عێراق نییە، کاتێک ئێمە فیلمەکەمان تۆمار دەکرد هیچ کێشە و بەربەستمان نەبوو. لەوێ کەس ناڵێت کوردستانی عێراق هەموو دەڵێن کوردستان. ئەو شوێنە نیزامێکی تەواو دێموکراتیکی هەیە و چەپ و ڕاست مافی خۆیان هەیە و وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆیە".

لەو کاناڵەی "فەرانسە"دا نەقشەی کوردستانی گەورە پیشان دەدرێت و باس لە وڵاتێکی سەربەخۆ دەکرێت.

ئەو وتووێژەی فەراهانی" دژکردەوەی توندی دژبەرانی کوردی لێکەوتووەتەوە و لە میدیاکاندا بە توندی هێرش کراوەتە سەر ناوبراو.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە میدیاکانی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە: "گوڵشیفتە فەراهانی تەجزیە تەڵەبە".

"گوڵشیفتە فەراھانی" لە تاران لەدایکبووه. ناوبراو لە فیلمی (Body of Lies) دا ئەکتەر بووە و ئەمە بوو بەھۆی ئەوەیکە لە سینەمای ئێران دوور بخرێتەوە و ئێران بەجێبێلێت. ناوبراو ئێستا لە "فەرانسە" دەژیت.

"گۆڵشیفتە فەراھانی" لە چەند فیلمێکی کوردی لەوانە" ڕووناک لە فرمێسکی سەرما"، "نیوەی مانگ" و "ئەگەر بمریت دەتکوژم " وەک ئەکتەر ڕۆڵی گێڕاوە.