کوردستان میدیا: دۆخی خراپی ئاو و ئاوەرۆ لە شاری سەقز لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیم لەم شارە هیچ بایەخێکی پێ نادرێت و ئەمە ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گه‌ڕه‌كی ''حه‌ماڵاوای سه‌ره‌وه''ی شاری سه‌قز له یه‌كێك له كۆڵانه‌كاندا ماوه‌ی یه‌ك ساڵه كه لووله‌یه‌كی ئاوی خواردنه‌وه شكاوه و ئاویکی زۆر بەفیڕۆ دەڕوات، به‌ڵام لە لایەن کاربەدەستانی رێژیم هیچ هه‌وڵێک بۆ چاككردنه‌وه‌ی نەدراوە.
بە هۆی شکانی ئەم لوولەیە، ئاویکی زۆر دەڕژێتە نێو کوچە و شەقامەکان، بەم هۆیەوە زۆرێک لە ماڵەکان تووشی کێشە کەمئاوی بوونە.
شکانی ئەم لوولەیە کە لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە وەپشت گوی خراوە، کێشەیەکی زۆریشی بۆ هاتوچۆکردن خولقاندووە.
بە وتەی هاووڵاتییەک، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی چارەسەرنه‌كردنی ئەم لوولەیە، له‌م یه‌ك ساڵه‌دا ئه‌وه‌یكه ئه‌م گه‌ڕه‌كه گه‌ڕه‌كێكی فهقیرنشینه و ڕێژیمیش هیچ گوێ به خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژار نادا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفتە له نزیك ماڵی بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕیژیم لەم شارە ڕوویدابا ، هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژ چاكیان ده‌كرده‌وه.
به‌گشتی له شاری سه‌قز ڕێژیم له هه‌موو بواره‌كاندا زۆر كه‌متر خه‌مه و شار له‌گه‌ڵ ده‌یان گرفتدا به‌ره‌وڕووه.