کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆشت وەک پێداویستییەکی ڕۆژانەی خەڵک گەیشتووەتە بەرزترین نرخ

10:23 - 5 خەزەڵوەر 2720

لە چەند مانگی ڕابردوودا گرانیی لەڕادەبەدەری خواردەمەنییەکان بەتایبەتی "گۆشت"، بووەتە هۆی ئەوەیکە سفرەی خەڵک بەتاڵ بێت.

گرانبوونی گۆشت کە خواردنێکی گرینگ و پێویستییەکی ڕۆژانەی خەڵکە، ئێستا کیلۆیەک بە ١٢٠ هەزار تمەنه و بنەماڵە هەژارەکان توانای کڕینیان نییە.

هۆکاری گرانیی گۆشت دەگەڕێتەوە بۆ تێچووی زۆری کێڵگەی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات؛ کاربەدەستانی ڕێژیم باسیان لەوە کردبوو کە دابینکردنی پێداویستیی ئەو کێڵگانە خۆڕاییە، بەڵام مەڕداران ئەو پێداویستییانە زۆر بە گران دەکڕن.

کرێکاری یەکێک لە شارەکانی کوردستان باسی لەوە کردووە کە ئێمە بەسەختی دەتوانین نان بکڕین، ئیتر چۆن دەتوانین ١٣٠ هەزار تمەن بدەین بە یەک کیلۆ گۆشت.

گرانیی لەڕادەبەدەری گۆشت دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم خواردنە بە یەکجاری لەسەر سفرەی خەڵک هەڵبگیرێت.