کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆشتی مریشک ٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن گرانتر کرا

13:01 - 13 خاکەلێوه 2721

نرخی پەسەندکراوی گۆشتی مریشک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٤٠٠دا، ٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن گرانتر کرا.

بەپێی بڕیاری ناوەندی ڕێکخستنی گوشتی مریشک، نرخی پەسندکراوی گۆشتی مریشک بۆ بەرهەمخۆرەکان لە ٢٠ هەزار و٤٠٠ تمەن، گەیشتووەتە ٢٤ هەزار و ٩٠٠ تمەن.

ناوەندی ڕێکخستنی گۆشتی مریشک لە ئێران بە سەرۆکایەتیی وزارەتی جیهادی کشتوکاڵ، بە بەشداریی ئۆرگانە جۆراوجۆرەکان لەوانە دەزگای داد، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی، لە دوایین دانیشتنیاندا نرخی پەسندکراوی مریشکیان ٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن گران کرد.

بەپێی ئەو بڕیارە نرخی گۆشتی مریشکی بەستوو لە ساردخانە کیلۆیەک بە ١٨ هەزار و٨٠٠ تمەنە و بۆ بەرهەمخۆر کیلۆیەک بە ١٩ هەزار و ٨٠٠ تمەنە.

هەروەها مریشکی زیندوو لە کوشتارگا کیلۆیەک بە ١٧ هەزار و ١٠٠ تمەنە و نرخی پەسندکراو بۆ بەرهەمخۆر کیلۆیەک بە ٢٤ هەزار و ٩٠٠ تمەنە.