کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆلی زرێبار لەلایەن منداڵانەوە خاوێن کرایەوە

11:57 - 27 خاکەلێوه 2721

لەلایەن کۆمەڵێک لە منداڵانەوە دەوروبەری ژینگەی گۆلی زرێبار لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە.

 ئەو کارە بەو مەبەسته ئەنجام دراوە کە منداڵان کە نەوەکانی دواڕۆژی کوردستانن فێری بەرپرسیاریەتی ببن و بەنیسبەت خاکی کوردستان خاوەن هەڵوێست بن.

ئەو چالاکییە بە هاوکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە ئەنجام دراوە.

پاراستنی ژینگەی کوردستان و بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەیی وەکوو فەرهەنگێکی گشتیی خەڵکی کوردستان جێگەی خۆی گرتووە و خۆی لە شەپۆلی وازهێنان لە ڕاوکردن، شکاندنی قەفەس، ئازادکردنی کەو و باڵندە کێوییەکان و خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکاندا بینیوەتەوە.