کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆلی ورمێ دەبێتە کەویری خوێ

13:28 - 19 جۆزەردان 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام باس لە ژیانەوەی گۆلی ورمێ دەکات، بەڵام "عیسا کەلانتەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ئێران باسی لەوە کردووە، ٧ ساڵی دیکە گۆلی ورمی دەژێتەوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وادەی ئەوەی داوە، ساڵی ١٤٠٦ گۆلی ورمێ بەگشتی دەژێتەوە و کێشەی نامێنێت.

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت بە کێشانی ئاوی ڕووبارەکانی شارەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ ئەو گۆلە بژێنێتەوە، ئەو پرۆژەیە جیا لەوەیکە زیانی ژینگەیی بەدواوە هەیە هیچ قازانجێکی دیکەی نییە.

لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ٣٠٠ میلیارد تمەن پارەی بۆ کێشانی ئاوی ڕووبای "زێ" بۆ گۆلی ورمێ تەرخان کردووە.

هەتا ئێستا چەندین بودجەی قورس بۆ ژیانەوەی گۆلی ورمێ تەرخان کراوە، بەڵام بە قسەی خودی کاربەدەستانی ڕێژیم ئەو بودجە خوراوە.

ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردان، هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران بڵاوی کردەوە کە پانتایی گۆلی ورمێ ٢٣ کیلۆمیتر زیادی کردووە. هەروەها بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٩٠ ملیۆن میتری سێ گۆشە ئاوەکەی زۆر بووە.

دوای ئەو هەواڵە، کاناڵی تێلێگرامیی "ستادی بوژاندنەوەی گۆلی ورمێ" بڵاوی کردەوە، ٤٥ کیلۆمیتر لە پانتایی گۆلی ورمێ کەم بووەتەوە.