کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆلی ورمێ لە بودجەی ساڵی ١٤٠٠ کەمتر لە ٥٠٠ ملیۆن تمەن بۆ تەرخان کراوە

17:51 - 16 سەرماوەز 2720

بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ بۆ ئەوەیکە پێش لە لەناوچوونی بگیردرێت، یەکێک لەو کارانە بوو کە "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە کاتی هەڵبژاردنیدا بەڵێنیی جێبەجێکردنی دابوو.

لە بودجەی ساڵانەی ئێران؛ تەنیا ٤٩٧ ملیۆن تمەن بۆ بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ تەرخان کراوە لە حاڵێکدا "فەرهاد سەرخۆش" سەرۆکی نووسینگەی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ وتوویەتی: "گۆلی ورمێ زۆر زیاترلەو ڕێژەیەی پێویستە".

بە وتەی سەرۆکیی نووسینگەی بووژاندنەەی گۆلی ورمێ ئەو پشکە بودجەیەی تەرخان کراوە تەنیا بەشی جێبەجێکردنی پرۆژەی نەرمەئامێر و ڕێکخستنی سیستمی نوێی ئاودێری، چاندنی بەرهەمی دێمەکاری و  جۆماڵ لە هەندێک لە جۆگەکان دەکات.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە کە هەتا ساڵی ١٤٠٦ پێویستە ساڵانە بودجەی پێویست تەرخان بکرێت بۆ درێژەدان بەو پرۆژەیە و لە ئەگەری کەمتەرخەمی بۆ بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ، ئەو گۆلە دیسان دەکەوێتە مەترسیی وشکبوونەوە.