کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کوردستانی ڕۆژاوا دۆزرایەوە

11:43 - 25 پووشپەڕ 2721

لە گەڕەکی "عەفرینـ"ـی نوێ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە که تەرمی ٣٥ کەسی تێدا بووە.

ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لە کاتی هەڵکەندنی زەوی بە لۆدێر دۆزراوەتەوە.

تەرمەکانی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لە قوڵایی ١٥-٢٠ میتریدا شاردرابوونەوە و لەنێو کیسەی تایبەتدا بوون و سەریان داپۆشراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە "عەفرین" بە هاوکاریی لایەنی پەیوەندیداری بەڕێوەبردنی کاروباری شارەکە دەستیان بە دەرهێنانی تەرمەکان کردووە.

بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەرمی ئەو ٣٥ کەسە بهێندرێتە دەرەوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی تەرمەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکە و مێژووی شاردنەوەیان نەزانراوە.