کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڤاری مانگانەی "ئەندێشەی ڕەخنەگرانە" چاپ و بڵاو کرایەوە

11:09 - 23 رەزبەر 2720

یەکەم ژمارەی گۆڤاری مانگانەی "ئەندێشەی ڕەخنەگرانە" (تفکر انتقادی)، بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە.

"ئەفشین غوڵامی" سەرنووسەری گۆڤاری "ئەندێشەی ڕەخنەگرانە"، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کرماشانە و لەلایەن دەستەی شارەزا و پسپۆڕی نووسەرانەوە چاودێری دەکرێت.

ئەم گۆڤارە بە شێوەی توێژینەوەیی – زانستی کار دەکات و ئامانجی ئەوەیە کە ڕۆچنەیەکی نوێ بە ڕووی بابەتە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەرییەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی لە سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و لوڕستان بکاتەوە و بە زمانی کوردیی باشوور (کوردیی خوارین) و زمانی فارسی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

ژمارەی یەکەمی ئەم گۆڤارە (تفکر انتقادی) تایبەتە بە مژاری وژایەتی و نوێخوازی (ناسنامەی ئەدەبی) لە ئەدەبیاتی باشوور (خوارین).

ژمارەی یەکەمی لە ١٠٨ لاپەڕە پێک هاتووە کە چوار وتووێژ و بیست وتاری زانستی لەخۆ دەگرێت و لە پێنج پارێزگای کوردستان، لوڕستان، ئیلام، کرماشان و ورمێ بڵاو کراونەتەوە.