کوردستان میدیا: گۆڤاری ئامریکایی "ناشناڵ ئنتێرست"، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەگەری شەڕی نێوان ئامریکا و ئێران‌دا نووسیویەتی: کورد ڕۆڵێکی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت.
ته‌نگەژه و گرژییه‌كانی نێوان ئامریکا و ئێران، ڕوویان له زیادبوونه و هه‌ر دوو لا به لێدوان و قسه هه‌ڕه‌شه‌ی توند له یه‌كتر ده‌كه‌ن و هێزه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن. هه‌ر یه‌كه‌یشیان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌ی خۆیان ڕابکێشن.
وه‌ك هه‌موو كێشه‌كانی تر كه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا دروست بوون، كورد ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه و هاوكات له ئاڵۆزی و كێشه‌كانیش تێوه‌گلاون. به‌شی كوردستانی بندەستی عێراق، له دوای شەڕی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه به پشتیوانیی ئا‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، جۆرێک له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێشکەوتنی به خۆیه‌وه دیوە.
ئه‌گه‌ر شەڕی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئا‌مریكا و ئێران دروست ببێت، بێگومان كورد ده‌یه‌وێت سوود له دۆخه‌كه وه‌ربگرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌نگاو بنێت، چونكه ماوه‌ی سه‌دان ساڵه به‌شێكی كوردستان خراوه‌ته سه‌ر ئێران و هاوكات ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ره‌پرسه له كوشتنی هه‌زاران كورد.
ئەو ڕاپۆرتە، له باره‌ی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانەوە نووسیویەتی: "ئه‌وان ده‌رفه‌تێكی گونجاویان بۆ دێتە پێش كه بگه‌ن به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌ربه‌خۆیی، یان بگەن بە ئاکامێک هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستاندا دروست بووە".
هەروەها باس لەوە دەکات، کە له‌م نێوانه‌دا ڕۆڵی كورد یه‌كجار گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و كورد ده‌بێت به دروستكه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری داهاتوو له ئێران‌دا.