کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی چەند هاووڵاتی به هۆی کۆرۆنا لە ئێراندا

11:50 - 28 رەشەمه 2719

ئاماری گیان لەدەستداونی کۆرۆنا لە کوردستان بەردەوام بەرز دەبێتەوە و چەند هاووڵاتیی دیکەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە نەخۆشخانەی بۆکان هاووڵاتییەک بە ناوی "ز، ر" تەمەن ٧٠ ساڵ بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

زیاتر لە ٣١ کەس لە نەخۆشخانەی بۆکان بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە خەوێندراون و بەهۆی بێ ئیمکاناتی چەندین نەخۆش کە گومانی تووشبوون بەم ڤایرۆسەیان لەسەر بووە، ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەوتەوە.

لە مەریوان پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بە ناوی "ن س" کە تووشی نەخۆشیی کۆڕۆنا ببوو دۆخی جەستەیی باش نییە.

دۆخی کوردستان بە تایبەت سنە باش نییە نەخۆشخانەکان پڕ لە نەخۆشیی کۆرنایین و سەرەڕای ئەوەش ئیمکانات کەمە و لەلایەکی دیکەشەوە ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە.

لە کاتێکدا کە کارناسانی پزیشکی باسیان لەوە کردووە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دەبێت، ڕێژیمی ئێران هەوڵێکی جیددی بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا ناگرێتە بەر.

هەتا ئێستا بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم نزیک بە ١ هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهان بڵاوی کردووەتەوە ئەوە ئامارانەی کە ئێران باسی لێوە دەکات تەنیا  یەک لە سەر پێنجی تووشبووان بە کۆرۆنایە.