کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠٠ گیانفیدای تاڵبان لە ویلایەتی "نیمروز" جێگیر کراون

17:19 - 13 سەرماوەز 2721

بەپێی ڕاپۆرتی تایبەتی "ڕەسەدی بەلووچستان"، لە دوای شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزەکانی تاڵبان لەگەڵ هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران، بەرپرسانی تاڵبان ٣٠٠ گیانفیدایان لە ویلایەتی "نیمروز" جێگیر کردووە.

 سەرچاوەیەکەی بڕواپێکراو بە ڕاپۆرتێری "ڕەسەدی بەلووچستانـ"ـی ڕاگەیاندووە: "بەرپرسانی تاڵبان ٣٠٠ ئەندامی گیانفیدای خۆیان بۆ کاتی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سەرسنووری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ویلایەتی نیمروز جێگیر کردووە".

ئەو سەرچاوەیە زیادی کردووە کە جووڵەی هێزەکانی تاڵبان لە ویلایەتی نیمروز و لە خاڵی سیفری سنووری زیادی کردووە.