کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی ٥٠٠ شۆفیری تاکسی بەهۆی کۆرۆناوە

12:38 - 31 بانەمەڕ 2721

"مورتەزا زامنی" بەڕێوەبەری یەکیەتییەکانی تاکسیڕانیی نێو شاری ئێران وتوویەتی، لە سەرەتای گشتگیریی پەتای کۆرۆنادا هەتا ئێستا ٥٠٠ شۆفیری تاکسی گیانیان لەدەست داوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ستادی بەرەنگاری لەگەڵ کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، شۆفیرەکانی ڕاگواستنەوە گشتییەکان زۆرترین مەترسییان لەسەر بووە بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا.

لە ئێستادا ٣١٨ هەزار تاکسی لە ئێران و کوردستان کاری موسافیرکەشی دەکەن و بەهۆی نەبوونی پشتگیریی دەسەڵات و دۆخی خراپی ئابووری ناچارن لەسەر کارەکانیان بەردوام بن.