کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانی مرۆڤەکان بۆ ڕێژیمی ئێران بێنرخە

11:57 - 24 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاناڵەکانی تەلەڤیزیۆنیی ڕێژیمدا بە بێنرخییەوە باس لە ژیان و گیانی خەڵک دەکەن.

لە ویدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەست بە دەست دەکرێت، "نادر تالبزادە"، دەرهێنەری فیلم و دراما، بە شێوەیەکی بێنرخ باس لە گیانی قوربانییانی کارەساتی فڕۆکەکەی ئۆکراین دەکات.

ئەو مۆرەیەی ڕێژیم لە بەشێک لە قسەکانیدا دەڵێت، ١٠ فڕۆکەی دیکەش ئاوا بکەوێتە خوارەوە لە لای ڕووداوە سەرەکییەکەوە هیچ نییە، وابزانن فڕۆکەیەک داویە لە کێوێک.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی، گرینگ ئەوەیە هێرشمان کردە سەر ئامریکا، ١٧٦ کەس هیچ نییە.

ئەو قسانە بەو واتایە دێت کە ڕێژیم گیانی مرۆڤەکان بێنرخترین فاکتەرە لە لای و زۆر بە ئاسانی گیان و ژیانی مرۆڤەکان دەستێنێت.

لە هەمان کاتدا کە ڕێبەری ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران تەنیا تاوانبارەکانی ڕوودانی ئەو کارەساتەن و لە حاڵێکدا دەرفەتی سەرەخۆشی دانان و دەربڕینی هاوخەمیی بە خەڵک نەداوە کە لە بەرانبەردا بۆ کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بە ناوی ماتەمینی گشتی، سێ ڕۆژ خەڵکیان بە زۆر کێشایە سەر شەقام و شانۆی سەرشەقامیان بەڕێوە برد.