![](/weney-mallperr/9363.jpg)
کوردستان میدیا: لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو، گیرۆدەبوونی ژنان بە ماددە سڕکەرەکان نیسبەت بە پیاوان دوو قات زیادی کردووە و ئەو رەوتە بەردەوام رووی لە زیادبوون دایە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بەپشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکان، ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی نزیک بە لەسەدا ٥ی گیرۆدەبوو بە ماددە سڕکەرەکان لە ئێران ژنان بوون بەڵام هەنووکە ئەو ئامارە بە ١٠% گەییشتووە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەی ژنانی تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان دوو قات لە پیاوان زێدەتر بووە.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، هاوتەریب لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژنانی گیرۆدەبوو بە ماددە سڕکەرەکان، گیرۆدەبوونی ژنان بە ماددە سڕکەرەکان لە ناوچە هەژارنشین و پەراوێزەکانەوە بۆ شوێنە گشتییەکان وەکوو یانە وەرزشی و هۆڵە جوانکارییەکان پەرەی ئەستاندووە و هەروەها بەکارهێنانی ماددە سڕکەرە سەنعەتییەکان زیاتر بووە.
بەپێی نوێترین ئامارە فەرمییەکان، نزیک بە یەک ملوێن و٣٢٥ هەزار گیرۆدەبوو بە ماددە سڕکەرەکان لە ئێراندا بوونی هەیە.
ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە لەسەدا ٦٢ی ژنانی گیرۆدەبوو بە ماددە سڕکەرەکان خێزاندارن ولەسەدا ٥٠ی ئەو ژنانەش لە تەمەنی ١٥ هەتا ١٩ ساڵیدا بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکانیان دەست پێکردووە.
تەمەنی گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ تەمەنی ژێر ٢٠ سال کەم بووەتەوە و هەنووکە بەپێی ئامارەکان زیاتر لەسەدا ١ی قوتابیان گیرۆدە بە ماددە سڕکەرەکانن.
لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٢ هەزار و ٩٥٧ کەس بەهۆی بەکار هێنانی لەڕادەبەدەری ماددەسڕکەرەکان گیانیان لە دەست داوە کە ٢ هەزار و ٧٢٧ کەسیان پیاو ٢٣٠ کەسیان ژن بوون.
لە کوردستانی ئێران بەشێوەی راستەوخۆ ماددەسڕکەرەکان بە شێوەی سیستماتیک و بەرنامەبۆداڕێژراو لەلایەن کەسانێکی سەربە ئیتلاعات و دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئیڕانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی سڕکەری شیشە بوونی هەیە.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا پێشتر چەندین راپۆرتی بەڵگەمەندی لە پێوەندیی لەگەڵ کڕێن وفرۆشتنی ماددە سرکەرەکان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.