کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەرما و دووپشک دوو هەڕەشەی جیددین بۆ سەر کەمپی لافاولێدراوانی "هۆرمۆزگان"

13:29 - 10 پووشپەڕ 2720

لافاولێدراوانی گوندەکانی "زاج و داربەست" لە پارێزگای "هۆرمۆزگان"، لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن و گەرما و دووپشک هەڕەشەی جیددین بۆ سەر ژیانی کەمپی لافاولێدراوانی ئەو دوو گوندە.

بە هاتنی وەرزی هاوین و گەرمای ٥٠ پلەیی و نەبوونی کەلوپەلە فێنککەرەوەکان، خەڵکی لێقەوماوی دوو گوندی "زاج" و "داربەستـ"ـی زیاتر لە جاران تووشی کێشە و چەندین جۆری نەخۆشی کردووە.

هەروەها بوونی دووپشک لەو کەمپانەدا ژیانی خەڵکی لافاولێدراوی خستووەتە مەترسییەوە و تەنگی بە خەڵکی ئەو کەمپانە هەڵچنیوە.

لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، گوندەکانی "زاج" و "داربەست" لە پارێزگای "هۆرمۆزگان" کەوتە بەر لافاو و زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵیی بەدواوە بوو. خەڵکی ئەو دوو گوندە کە ٧٠٠ کەسن لە کەمپێکدا نیشتەجێ کراون.