کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەرووسی: کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی "بەرجام" بێ چارەسەریی کێشەی تاران و ئاژانسی وزەی ناوکیی سەر ناگرێت

16:49 - 14 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە "ڕافائێل گەرووسی" سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە سەفەری خۆی بۆ تاران وتی: "کاراکردنەوەی ڕێککەوتننامەی بەرجام لەنێوان ئێران و وڵاتانی ئورووپایی، بێ چارەسەریی کێشەی تاران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ناوکی جێبەجێ نابێت".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ئەستەمە ڕێککەوتنێک سەر بگرێت پێش ئەوەی کێشەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە لەنێوان تاران و ئاژانسی وزەی ناوکی چارەسەر بکرێت.

ناوبراو هەروەها زیادی کردووە و وتوویەتی کە بۆ چارەسەریی کێشەکان ماوەی سێ تا چوار مانگی داهاتوو ئەو ئاژانسە لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی تاران لە وتووێژدا دەبن.