
ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی ڕێژیم بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ئابووریی ناوچەکانی ئازاد وتوویەتی ئامارەکان پیشان دەدەن ڕێژیم نە تەنیا بە ئامانجە ئابوورییەکانی خۆی نەگەیشتووە بەڵکوو لە بواری چەندایەتی و جوغرافیایی لەو ناوچانەدا هیچ یارمەتییەک بە ئابووریی نیشتمانیی نەکردووە".
لەو ڕاپۆرتەدا لێکۆڵینەوە لەسەر کردەوەی کابینەی ڕووحانی لەسەر ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ناوچە ئازادەکان لە ساڵی ٩٢ هەتا ٩٩ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە ماوەی ئەو ٨ ساڵەدا ١٦.٧ میلیارد دۆلار بووە.
هەروەها لە باشترین دۆخدا کە ڕێژیم نە گەمارۆی لەسەر بووە نە تووشی پەتای کۆرۆنا؛ گەشەی ئابووری لەو ناوچانەدا لە ٣ لەسەد تێنەپەڕیوە.
ئەو ئامارانە دەرخەری ئەوەنە کە گەشەی ئابووریی ناوچەئازادەکان لە سەردەمی "ڕوحانی" نەرێنیی ٠.٨ لەسەد بووە.