کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەشەی ئابووریی وەرزی پاییزی ئەمساڵ بەپێچەوانەی ئاماری ڕێژیم بووە

13:17 - 23 رەشەمه 2720

"عەبدولناسر هیمەتی" سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا گەشەی ئابووریی ئەرێنی ٣.٩ لەسەد بووە، لە حاڵێکدا ناوەندی ئامار لە حەوتووی ڕابردوودا بڵاوی کردبووەوە کە ئەو ئامارە کەمتر لە یەک لەسەد بووە.

"هیمەتی" هەروەها وتویەتی، بە هەژمارکردنی داهاتی نەوت، گەشەی ئابووری ٣.٩ لەسەد بووە و بەبێ هەژمارکردنی داهاتی نەوت، گەشەی ئەرێنیی ئابووری لە سێ مانگی سێیەمی ئەمساڵدا ٢.٩ لەسەد بووە.

حەوتووی ڕابردوو ناوەندی ئاماری ڕێژیم ڕایگەیاندووە، لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا گەشەی ئابووری بە هەژمارکردنی داهاتی نەوت سەرووی ٠.٨ لەسەد بووە و بەبێ هەژمارکردنی ئەو داهاتە کەمتر لە ٠.٢ لەسەد بووە.

لەلایەکی دیکەوە سندووقی نێونەتەوەیی پارە، سەبارەت بە ئابووریی ئێران ڕایگەیاندووە، گەشەی ناپاڵێوراوی نیوخۆیی ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ بەنیسبەت ساڵی ٩٨ لەگەڵ دابەزینی ٥ لەسەدی بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئابووریی ئێران لە ساڵەکانی ٩٧ و ٩٨ بە ڕیز ٥.٦ لەسەد و ٥.٤ لەسەد کەمتر بووەتەوە.