کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەشەی حەشیمەت لە "چاڵدێران" نەرێنییە

19:01 - 15 سەرماوەز 2720

نوێنەری ڕێژیم لە "چاڵدێران" باسی لەوە کردووە کە ئەو شارە لە باری خزمەتگوزارییەوە یەکێک لە بێبەشترین شارەکانە.

"محەممەد عەلیپوور" نوێنەری ڕێژیم لە "چاڵدێران" باسی لەوەکردووە بڕیارە دوو بازاڕچەی "پیرئەحمەد" و "شێخ سیلوو" لەو شارە دروست بکرێت، ئەو گەڵاڵەیە لە پارێزگاری پەسەند کراوە و لە ئێستادا کۆمیسیۆنی ئابووریی دەوڵەت خەریکی دوایین کارەکانن بۆ ئەوەی بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو باسی لەوەکردووە کە "چاڵدێران" بەهۆی ئەوەیکە کەوتووەتە ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماکۆ، کردنەوەی ئەو بازاڕە دەتوانێ یارمەتی بژێوی خەڵکی ئەو ناوچەیە بدات.

"عەلیپوور" وتوویەتی بەداخەوە گەشەی حەشیمەت لە "چاڵدێران" زۆر کەمە و بەهۆی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە کۆچکردن بۆ شارەکانی "ورمێ و خۆی" زیادی کردووە.