کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران لاناچێت

17:41 - 16 خاکەلێوه 2720

ڕەشنووسی بڕیارنامەی لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە سەر ڕێژیمی ئێران لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەت کرایەوە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە ڕەشنووسێک بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە سەر ڕێژیمی ئێران لەلایەن  کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەت کرایەوە.

ئەو ڕەشنووسە لەلایەن وڵاتانی ڕووسیه، کۆرەی باکوور و وێنزۆئێلا ئامادە کرابووە بەڵام لەگەڵ دژایەتی یەکیەتیی ئورووپا و ئۆکراین بەرەوڕوو بووە.

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە کە گەمارۆ ئابوورییەکان بەربەستێکن بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا.

لەو پێوەندییەدا، ڕێژیمی ئێران داوای وامی ٥ میلیارد دۆلاری لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە کردبوو.

هەوڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی وام بێ ئاکام ماوەتەوە و وڵاتانی ڕۆژئاوایی باس لەوە دەکەن هیچ دیار نییە کە ئایا ڕێژیمی ئەو پارەیە بۆ خەڵک خەرج دەکات یا گرووپە تێرۆریستییەکان.

چالاکانی سیاسی و مەدەنیش لە ئێران داوایان کردووە هەر یارمەتییەکی بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا بە ئێران دەدرێت لە چوارچێوەی یارمەتیی کەلوپەلی پزیشکی دابێت.