
کوردستان میدیا: گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا، دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەموو جومگە ئابوورییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لەکار خستووە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش دان بەوەدا دەنێن، کە دۆخی ئابووریی ئێران ناسەقامگیرە.
ئامریکا بە شێوەی بەردەوام گەمارۆی ئابووریی دژی ڕێژیمی ئێران پەسەند دەکات و کاربەدەستانی ڕێژیمیش باس لەوە دەکەن، کە ئەو گەمارۆوە ئابوورییانە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئێمە و وڵات نییە.
لە ئەنجامی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا فرۆشی نەوتی ئێران ٥/١ میلیۆن بەرمیل دابەزیوە.
٧٠ کۆمپانی و ٩٧٠ ناوەندی ڕێژیمی ئێران تەحریم کراون.
بڕی ١٠ میلیارد دۆلار بوودجەی گرووپە تێرۆریستییەکان کەم بووەتەوە.
ئەو ئامارە دەرخەری ئەوەیە، کە دوای یەکساڵ، ئابووریی ئێران به هۆی گەمارۆوە ئابورییەکانەوە هەتا چ ڕادەیەک کاریگەریی لەسەر ئەو ڕێژیمە داناوە.
ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا سهدان تێرۆری له نێوخۆ و دەرەوەی ئێران ئهنجام داوە و ئێستا له سهرەكیترین پشتیوانانی ڕێكخراوە تێرۆریستییهكانی وڵاتانی دیكه دێته ئهژمار .
پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم بەردەوام ناڕەزایەتیی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوای لێ کەوتووەتەوە و هەروەها ئەم ساڵیش وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕێژیمی ئێرانی بە یەکەم وڵاتی پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساند.