کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە ڕێژیمی ئێران چڕتر دەبێتەوە

13:03 - 20 جۆزەردان 2720

سەرەڕای ئەوەیکە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا گەورەترین بەستەی گەمارۆییان دژ بە ڕێژیمی ئێران خستووەتە ڕوو، خەزێنەداریی ئەو وڵاتەش گەمارۆی نوێی لەسەر پیشەی کەشتیڕانیی ئێران داناوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، چەندین گەمارۆی نوێی لەسەر ڕێژیمی ئێران داناوە کە ١٢٥ کەشتی و نەوتکێشی گرێدراو بە ڕێژیمی ئێران لە لیستی ئەو گەمارۆیانە دان.

"ئوفاک" لەو لیستی گەمارۆیانەدا، هەروەها چەندین گەمارۆی بەنیسبەت پێشگرتن بە پەرەپێدانی چەکی ناوکی پەسند کردووە.

دوو شیرکەتی هێڵی کەشتیڕانیی "IRISL" و شیرکەتی (ئی.سەیڵ)"E-Sail"، پێشتر بە ناوی "پەرەپێدانی چەکوچۆڵی کوشتنی بە کۆمەڵ" و "یاساکانی گەمارۆ ماڵییەکانی ئێران" گەمارۆیان لەسەر دانراوە.

هەروەها کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا گەورەترین بەستەی گەمارۆیان دژ بە ڕێژیمی ئێران خستووەتە ڕوو.

"واشێنگتۆن فری بیکێن" ڕایگەیاندووە کە کۆماریخوازەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، بەستەیەکی گەمارۆدانانی بەربڵاو دژ بە ڕێژیمی ئێران، ڕووسیە و چین پێشکەش دەکات.

کۆمیتەی لێکۆلینەوەی کۆماریخوازەکانی ئامریکا دەیانهەوێت کە بەشێک لەو لێخۆشبوونانە کە جێگە پێی ڕێژیمی ئێران لە عێراقدا پتەو دەکاتەوە، هەڵبوەشێننەوە.

بەپێی ئەو بەستە گەمارۆییە، ئامریکا ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندیی مەجلیسی نوێنەران و سێنا گەمارۆکان لەسەر ئێران لاببات.